كـــوردستـــان

كـــــــوردســتـــــــان
 
الرئيسيةاليوميةمكتبة الصورس .و .جبحـثالأعضاءالمجموعاتالتسجيلدخولhttp://www.mp3quran.net/imges/logo_.gifhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/5c8b482171.gifhttp://www.serwan.net/images/ktv-logo.gifhttp://www.serwan.net/images/zagrosTV.gif

شاطر | 
 

 بێ شه‌رمیش تا ئه‌و ڕاده‌یه‌؟!

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
Admin
Admin


عدد المساهمات : 150
تاريخ التسجيل : 21/09/2011

مُساهمةموضوع: بێ شه‌رمیش تا ئه‌و ڕاده‌یه‌؟!    الأحد أكتوبر 09, 2011 5:17 pm


بێ شه‌رمیش تا ئه‌و ڕاده‌یه‌؟!

]</SPAN></SPAN>




ئه‌وه‌ی من له‌ ژیانم هه‌میشه‌ باوه‌ڕم پێ ی بووه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ له‌خۆشه‌ویستیدا پێویسته‌ خودا بپه‌رستین نه‌ك ترس، بۆیه‌ هه‌میشه‌ پێم وابووه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هه‌ر هه‌ڵه‌ و تاوانێك بكه‌ین پێویسته‌ وه‌ك بێ شه‌رمی سه‌یری بكه‌ین، یان هه‌ڵه‌ی كه‌سێكمان بینی پێویسته‌ پێی بڵێن "ئه‌وه‌ شه‌رم له‌خوا ناكه‌ی؟ " له‌جێ ی ئه‌وه‌ی بڵێین "له‌خوا ناترسی؟ "، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر _صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تی "ئه‌گه‌ر شه‌رمت نه‌كرد، چی ده‌كه‌ی بیكه‌! ".

به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێك شتێكم بیست كه‌ به‌ڕاستی موچركه‌ی به‌هه‌موو گیانم داهێنا له‌وه‌ی ئێمه‌ی مسوڵمان چه‌ند بێ شه‌رم بووینه‌ له‌ ئاستی په‌روه‌ردگار. له‌ یه‌كێك له‌ دوكانه‌كانی كڕین و فرۆشتنی زه‌ویم بیست كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ نرخی زه‌وی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوویته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ زۆرێك له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر زه‌كاتیان كه‌وتۆته‌ سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌و مافه‌ی خوا بدزنه‌وه‌ ئه‌و پاره‌ زۆره‌یان به‌ زه‌وی و خانوو داوه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی زه‌كات له‌ ماڵی خۆیان ده‌رنه‌كه‌ن و به‌ حیسابی خۆیان فێلی شه‌رعی بكه‌ن! ته‌نانه‌ت باسی یه‌كێكیان كرد ده‌یان هه‌زار دۆلاری به‌ خانوو و زه‌وی داوه‌. له‌ ڕاستی كه‌ گوێبیستی ئه‌و قسانه‌ بووم خه‌ریك بوو له‌ پێستی خۆم بێمه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌وه‌ی بێ شه‌رمی ئێمه‌ به‌ ڕاده‌یه‌ك گه‌یشتووه‌ نه‌ك فێل له‌ خه‌ڵك به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ فێل له‌ خوای خۆشمان بكه‌ین!!. ئاخر ده‌بێ ئیتر چ تاوان و سه‌رپێچیه‌كی تر بمێنێ دوای ئه‌وه‌ كه‌ ئینسان بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ بیكات؟ ده‌بێ ئه‌وه‌ چ دڵ و ده‌رونێك بێ ئه‌وه‌نده‌ خۆشه‌ویستی و مه‌له‌زاتی دونیا بۆگه‌نی كردبێ؟ ڕه‌نگه‌ ڕێ ی تێبچێ مرۆڤ بیه‌وێ فێڵ له‌ مرۆڤ بكات، به‌لێم ده‌بێ چ كه‌سێ بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ فێل له‌ زاتێك بكات كه‌ له‌ (حه‌بلی وه‌رید) نزیكتره‌ لێ ی؟ له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ره‌فتاری له‌و شێوه‌ ده‌نوێنێ، ئه‌وا ته‌نها به‌ ناسنامه‌ مسوڵمانه‌ و بڕواداری ڕاسته‌قینه‌ نیه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێ بڕوای به‌ خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) هه‌بێ هه‌رگیز بیر له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ كاری له‌و شێوه‌ بكات، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ شه‌رم دامان گرێت له‌و هه‌موو بێ شه‌رمیه‌ی ده‌یان كه‌ین، مسوڵمانانی پێشین به‌وپه‌ڕی نیازپاكی و ئیخلاسیه‌ته‌وه‌ خێر و چاكه‌ و سه‌ده‌قه‌ و زه‌كاتیان له‌ ماڵه‌كانیان ده‌به‌خشی هێشتا ترسی قبوڵ نه‌بونیان هه‌بوو، ئێمه‌ش له‌كاتێكدا دڵنیانین له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زه‌كاتیش له‌ماڵمان ده‌ركه‌ین خوا قبوڵی ده‌كات یاخود نا كه‌چی ده‌یان فێڵ ده‌كه‌ین ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كلیفێكی شه‌رعی له‌سه‌ر خۆمان لابده‌ین. به‌داخه‌وه‌ خۆشه‌ویستی دنیا هه‌موو شتێكی له‌بیر مسوڵمانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بردۆته‌وه‌، له‌كاتێكدا له‌ چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆز خوای گه‌وره‌ مرۆڤ له‌وه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌مه‌ترسی خۆشویستنی پاره‌ و خۆشیه‌كانی دنیا، ئایینی پیرۆزی ئێمه‌ هه‌میشه‌ داوامان لێ ده‌كه‌ت له‌هه‌موو شتێك ناوه‌ند گیر بین، نه‌ دونیا بۆ ئاخیره‌ت واز لێبێنین نه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، به‌لێم ئه‌وه‌ بێ شه‌رمی ئێمه‌یه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌.


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو http://kurdstangulan.mam9.com
 
بێ شه‌رمیش تا ئه‌و ڕاده‌یه‌؟!
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
كـــوردستـــان :: بةشى ئايــــن-
انتقل الى: