كـــوردستـــان

كـــــــوردســتـــــــان
 
الرئيسيةاليوميةمكتبة الصورس .و .جبحـثالأعضاءالمجموعاتالتسجيلدخولhttp://www.mp3quran.net/imges/logo_.gifhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/5c8b482171.gifhttp://www.serwan.net/images/ktv-logo.gifhttp://www.serwan.net/images/zagrosTV.gif

شاطر | 
 

 شوشتنى مردوو

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
Admin
Admin


عدد المساهمات : 150
تاريخ التسجيل : 21/09/2011

مُساهمةموضوع: شوشتنى مردوو   الخميس سبتمبر 22, 2011 2:16 am

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خودای گه‌وره‌و هه‌زاران درودو سلاو له‌سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم ) و هاوه‌ڵانی تا ڕۆژی دوای

شۆردنی مردوو

ئه‌گه‌ر كه‌سێك بمرێت پێویسته‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكان ده‌ست پێشخه‌ری بكه‌ن له‌ شۆردنی مردوه‌كه‌ ، ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه‌ وسلم) فرمانی كردوه‌ { اغسلو بماء و سدر} واتا :بیشۆن به‌ ئاو سیدر(1)

شوردنی مردوو پێویسته‌ به‌ شێوه‌ی تاك بشورێ له‌چه‌ن فه‌رموده‌یه‌كدا هاتوه‌ لێره‌ ئاماژه‌ به‌ یه‌‌ك فه‌رموده‌ ئه‌كه‌ین پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) كاتی زه‌ینه‌به‌ی كچی وه‌فات ئه‌كا فه‌رمووی {..... اغسلنها ثلاثا ، او خمسا ، او سبعا ،او اكثر .....} وتا :سێ جار بیشۆن یان پێن جار یان حه‌وت جار یان زیاتر ......
له‌ شۆردنی مردوو پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ ڕه‌چاو بكرێ ........

یه‌كه‌م : سێ جار بشۆردرێ یان زیاتر به‌و پێ یه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌باشی ئه‌زانن له‌ كاتی شۆردنه‌كه‌ .
دووه‌م :شۆردنه‌كان با تاك بن
سێ یه‌م :هه‌ندێ له‌و شۆردنانه‌ (سیدر)ی تیا به‌كار بهێنرێت
چواره‌م :ئاوی شۆردن له‌ كۆتای هه‌ندێ بۆنی تیا بكرێ وه‌ك له‌ فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) دا هاتوه‌ ده‌فه‌رموێ {كافور(2)ی تێ بكه‌ن}
پێنجه‌م :كردنه‌وه‌ی په‌ڵكی(3) مردوه‌كه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوو ،شۆردنی به‌باشی
شه‌شه‌م :داهێنان و شانه‌كردنی پرچی
حه‌وته‌م :كردنی پرچی به‌ سێ په‌لكه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوو ،وه‌ خستنی به‌ پشتی
هه‌شته‌م :ده‌ست پێ كردنی شۆردنه‌كه‌ له‌لای ڕاستی و ده‌س نوێژ پێ هه‌ڵگرتنی
نۆیه‌م :پیاوان هه‌ڵسن به‌ شۆردنی نێرینه‌ و ئافره‌تیش هه‌ڵسن به‌ شۆردنی مێ ینه‌

پێویسته‌ ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ شۆردنه‌كه‌ ئه‌نجام ئه‌دا شاره‌زای ته‌وای له‌ سونه‌ته‌كانی شۆردنی مردو‌ هه‌بێ وه‌ باشتره‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی مردوه‌كه‌ هه‌ڵسن به‌م كاره‌ ،چونكه‌ ئه‌وانی هه‌ڵسان به‌ شوشتنی پێعه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) له‌وانه‌ علی كوری ابو طالب بوو ناسیاوانی بوون
خێرو پاداشتی مردوو شۆر زۆر گه‌وره‌یه‌ لای خودای گه‌وره‌ به‌مه‌رجێك :-
یه‌كه‌م: ستری بكاو باسی هیچ عه‌یب و عارێكی نه‌كا كه‌ له‌كاتی شۆردنه‌كه‌ به‌رچاوی ئه‌كه‌وێ ئه‌وش له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) كه‌ فه‌رمووێتی ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ موسڵمانێك بشوات ، ئه‌وه‌ خودای گه‌وره‌ چل جار له‌ تاوانه‌كانی خۆش ده‌بێ .

دووه‌م :هه‌ڵسانی به‌و كاره‌ (شۆردنی مردووه‌كه‌) ته‌نها له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی خودای گه‌وره‌بێ ،هیچ سوپاس گوزاریه‌كی دونیاوی نه‌وێ ،چونكه‌ خودای گه‌وره‌ هیچ كارێك وه‌رناگرێ كه‌ نیه‌تی ئه‌وی تیانه‌بێ وه‌ك له‌ حدیسێكی پێغه‌مبه‌ر ئاماژه‌ی پێكردوه‌ ئه‌فه‌رمووێ {انمال الاعمال بالنیات ..........} واتا:كرده‌وه‌ ته‌نها نیه‌ته‌

(1) سیرد وه‌ك صابوونه‌ بۆ پاك كردنه‌وه‌ی له‌ش
(2)كافور ماده‌یه‌كی بۆن خۆشه‌
(3) په‌لك به‌ كه‌زی ئه‌وترێ یان به‌ستانی پرچ
kurdstangulan.mam9.com

ئاماده‌كردنی ديدار سودم له‌ كتابی ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌ و داهێنراوه‌كانی وه‌رگرتوه‌
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو http://kurdstangulan.mam9.com
 
شوشتنى مردوو
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
كـــوردستـــان :: بةشى ئايــــن-
انتقل الى: