كـــوردستـــان

كـــــــوردســتـــــــان
 
الرئيسيةاليوميةمكتبة الصورس .و .جبحـثالأعضاءالمجموعاتالتسجيلدخولhttp://www.mp3quran.net/imges/logo_.gifhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/5c8b482171.gifhttp://www.serwan.net/images/ktv-logo.gifhttp://www.serwan.net/images/zagrosTV.gif

شاطر | 
 

 شةيتان بناسةو خؤتى لي بباريزة

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
Admin
Admin


عدد المساهمات : 150
تاريخ التسجيل : 21/09/2011

مُساهمةموضوع: شةيتان بناسةو خؤتى لي بباريزة   الخميس سبتمبر 22, 2011 2:23 am

شه‌یتان : بریتیه‌ له‌ دروستکراوێکی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ، ڕاستیه‌کی بێ گومانه‌ ، بیرو ڕایه‌کی خراپ و وه‌سوه‌سه‌ی نیه‌ ، به‌ڵکو بوونی هه‌یه‌ و له‌ جیهانی جنۆکه‌کانه‌ خۆی یه‌کێك بووه‌ له‌ وانه‌ی ڕه‌گه‌زی جن بووه‌ و مه‌لائکه نه‌بووه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ ئاگر دروست بووه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ به‌هۆی زیاد به‌ندایه‌تی کردنی بۆ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمان له‌گه‌ڵ مه‌لائکه‌کانی خوادا به‌ندایه‌تی ده‌کرد ، وه‌ شه‌یتان چووه‌ته‌ به‌هه‌شت و به‌هه‌شتی بینیوه‌ ، پاشان فه‌رمانی پێ کرا که‌ سه‌جده‌ی رێز به‌رێت بۆ مرۆڤ(ئاده‌م) سه‌لامی خوای لێبێت ، به‌لام ئه‌ سه‌جده‌ی رێزی نه‌برد ، له‌ به‌ر دوو هۆکار
یه‌که‌م : حه‌سودی
دووه‌م : خۆ به‌زل زانین ئیتر ئه‌وه‌بوو خوای گه‌وره‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خۆی وه‌ ده‌ری نا
شه‌یتان له‌ بنچینه‌وه‌ له‌ وشه‌ی ( شطن ) هاتووه‌ واته‌ (ابتعد) دوورکه‌وته‌وه‌ له‌ ره‌حمه‌تی خوا یاخوود به‌مانای ( هه‌موو لوت به‌رز و خۆبه‌زل زانین و دڕو زۆردار و سه‌ربه‌ گۆبه‌ند و سه‌رکێش و یاخی و مانگرتوو و ملهوڕ و سه‌پێچی که‌رێك ) دێت
که‌واته‌ شه‌یتانه‌کان زۆرن سه‌رکرده‌ و پێشڕه‌ویان ناوی ( ابلیس)ه‌ بێگومان ئه‌م ناوه‌ش له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ واته‌ (ابلاس)که‌ سێکی نائومێد و بێ هیوا که‌ له‌زمانی عه‌ربیدا به‌ که‌سێک ده‌وترێ هیچ خێرو چاکه‌ و پیاوه‌تیه‌کی لێ چاوه‌روان نه‌کرێت .
هه‌روه‌ك زۆربه‌ی زانایانی پێشین (ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێ) کۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ شه‌یتان پێش ئه‌وه‌ی له‌ ڕه‌حمه‌ت ده‌ربکرێ خۆی ناوی (عزازیل) بووه‌ خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌
هه‌روه‌ها ابن جریر الطبری ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌لێ : شه‌یتان له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌ هه‌موو که‌سێکی یاخی و لوت به‌رز و ملهور له‌ جنۆکه‌ و مرۆڤ و گیانله‌وه‌رو هه‌موو شتێکی تر ئه‌مانه‌ی تێدا بی ده‌وترێت .

چه‌ند هۆکارێك بۆ خۆدوور خستنه‌وه‌ له‌ شه‌یتان
1- پابه‌ند بوون به‌ قورئان و سونه‌ته‌وه‌
2- به‌ ئاگا بوون و فریونه‌ خوارن به‌ فێلی شه‌یتان
3- یه‌کلایی بوونه‌وه‌ بۆ خوای گه‌وره‌
4- خۆپاراستن به‌ خوای تاك و ته‌نها و به‌س
5- پابه‌ند بوون به‌یادی خواوه‌
6- پابه‌ند بوون به‌ نوێژی کۆمه‌ڵه‌وه‌
7- ته‌وبه‌ و گه‌رانه‌وه‌ بۆلای خوای گه‌وره‌

ئێستا چۆن ماله‌که‌ت ده‌پارێزی له‌ شه‌یتان؟
1- له‌ کاتی هاتنه‌ ماڵه‌وه‌دا یادی خوای گه‌وره‌ بکه‌
2- سه‌لام کردن
3- یادکردنی خوای گه‌وره‌ له‌ کاتی خواردن و خواردنه‌وه‌
4- زۆر خوێندنی قورئانی پیرۆز له‌ ناو مالدا
5- پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌ ده‌نگی شه‌یتان (گۆرانی و مۆسیقا)
6- پاك که‌نه‌وه‌ی ماڵ له‌ جه‌ڕه‌س (زه‌نگۆڵه‌)
پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله‌ علیه‌ و سلم) ده‌فه‌رموێت : زه‌نگۆڵه‌ مۆسیقای شیتانه‌
لێره‌ مهبه‌ست له‌ جه‌ره‌سی ماڵان و مۆبایل نیه‌ به‌ڵکو مه‌به‌ستی له‌ زه‌نگۆڵانه‌یه‌ که‌ پێشتر ئافره‌تان له‌ قاچیان یان ده‌ستیان ده‌کرد یان بۆ کردنه‌ ملی ئاژه‌لان دوور له‌ رووتان ، هه‌روه‌ها خڵخاڵ که‌ ئه‌وه‌ی ده‌نگی لێ ده‌رده‌چێ
8- پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌ خاچ و هاوشێوه‌کانی :
9- پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌ وێنه‌ و هه‌یکه‌ل ( په‌یکه‌ر)
10- پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌سه‌گ
10 – زیادکردنی نوێژی سوننه‌ت له‌ ناو ماڵدا
11- وته‌ی چاك و زه‌رده‌خه‌نه‌:
12- پاك و خاوێن به‌ له‌ناو ماڵدا
13- زیاده‌ ره‌ویی نه‌کردن له‌ کاروباری ناوماڵدا
14- به‌خشین و خێرکردن له‌ ماڵدا
15- خۆ نه‌چواندن له‌ شه‌یتان له‌ (له‌ دانیشتن له‌ نێوان سێبه‌ر و هه‌تاودا) وه‌ له‌ ( په‌له‌ په‌له‌ کردن)دا
16- به‌ ته‌نها نه‌بوونی ئافره‌ت و پیاوی نامه‌حره‌م
17- پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌ (شریك ) وه‌ك نوشته‌ و میروو په‌ت هه‌ڵواسین و ناڵی گوێ درێژ
مه‌به‌ست له‌ نوشته‌ هه‌ندێ نوشته‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ شریك ئه‌وه‌ش له‌ نوشته‌که‌ ده‌نوسی ( یا محمد یا عومه‌ر یا غه‌وس یا شێج فڵان........)
به‌لام ئه‌گه‌ر نوشته‌که‌ قورئان و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر بێ ئاسایه‌
18 – پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌ نه‌فره‌ت و جوێن دان
19- دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خۆبه‌زل زانین و حه‌سودی
20- باوێشکدان ( خه‌و هاتن) و گه‌راندنه‌وه‌ی




سه‌رچاوه‌ کتێبی چۆن ماڵه‌که‌ت ده‌پاریزی له‌ شه‌یتان

kurdstangulan.mam9.com
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو http://kurdstangulan.mam9.com
 
شةيتان بناسةو خؤتى لي بباريزة
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» توافق برج الدلو مع باقي الابراج!!
» كيف اهتم ببشرتى واعمل الميكب
» ماسبب الالام اسفل البطن والافرازات المهبلية الداكنة اللون في بداية الحمل ؟
» شرح طريقة تركيب طبق متحرك وبالصور حصريا
» بدل رجالى

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
كـــوردستـــان :: بةشى ئايــــن-
انتقل الى: