كـــوردستـــان

كـــــــوردســتـــــــان
 
الرئيسيةاليوميةمكتبة الصورس .و .جبحـثالأعضاءالمجموعاتالتسجيلدخولhttp://www.mp3quran.net/imges/logo_.gifhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/5c8b482171.gifhttp://www.serwan.net/images/ktv-logo.gifhttp://www.serwan.net/images/zagrosTV.gif

شاطر | 
 

 وانه‌یه‌كی به‌ نرخ له‌ دره‌ختێكه‌وه‌...!

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
Admin
Admin


عدد المساهمات : 150
تاريخ التسجيل : 21/09/2011

مُساهمةموضوع: وانه‌یه‌كی به‌ نرخ له‌ دره‌ختێكه‌وه‌...!   الإثنين أكتوبر 03, 2011 5:48 pm

پیاوێك هه‌بوو چوار كوڕى هه‌بووو ، ئه‌ى ویست كوڕه‌كانى فێر ببن خێرا بڕیار نه‌ده‌ن له‌ سه‌ر شته‌كان ، پاشان هه‌ریه‌كه‌یانى نارد بۆ گه‌ڕان ، گه‌ڕان به‌ دواى دار هه‌رمێیه‌كى گه‌وره‌ كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر لێیانه‌وه‌ دوور بوو..

یه‌كه‌م كوڕ له‌ زستاندا ڕۆشت.. دووه‌میان له‌ به‌هاردا .. سێیه‌م یان له‌ هاویندا.. چوارم و بچوكترینیان له‌ پایزدا..
كاتێ هه...‌مویان ڕۆشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ ، باوكیان بانگى كردن پێكه‌وه‌ بۆ باسكردنى ئه‌وه‌ى كه‌ بینیویانه‌ ..

یه‌كه‌م كوڕ وتى: داره‌كه‌ زۆر ناشرین و ڕشدو چه‌ماوه‌ بوو

دووه‌م كوڕ وتى: نه‌خێربه‌ چرۆو گه‌لاَى سه‌وز داپۆشرابوو پڕله‌ هیواو مژده‌ بوو ..

سێیه‌م كوڕ وتى: من به‌و باسكردنانه‌ ڕازى نیم وتى داره‌كه‌ بۆنێكى خۆشى لێده‌هات و گوڵێكى زۆرى پێوه‌ بوو زۆر جوان ده‌رده‌كه‌وت ، وه‌ وتى كه‌ جوانترین دیمه‌نه‌ كه‌ تائێستا بینیبێتم .

چواره‌م كوڕبه‌باسى كه‌سیان ڕازى نه‌بوو وتى: داره‌كه‌ بڕێكى میوه‌و به‌رى خستبوو ، پڕ بوو له‌ ژیان و ڕازى بوون.

له‌پاش ئه‌م بۆ چوونانه‌ باوكیان حیكمه‌ت و نهێنى ئه‌م تیڕوانینانه‌ى بۆ ڕونكردنه‌وه‌ وتى : هه‌مووتان ڕاست ده‌كه‌ن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌تان به‌و جۆره‌ بینیوتانه‌ به‌لاِو ته‌نها یه‌ك وه‌رز له‌ چیانى داره‌ كه‌..!
ئه‌وه‌بوو پێى وتن كه‌ ناتوانن بڕیار له‌سه‌ر ژیانى خودى خۆتان ئاسته‌نگ و خۆشى شادیه‌كان،یان بڕیاردان له‌سه‌ر دره‌ختێك، یان كه‌سێكى به‌رامبه‌ر بده‌ن به‌ ته‌نها وه‌رزێك له‌ ژیانى. هه‌موو خۆشى جوانى و باشى و شادیه‌كان له‌ ژیانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت له‌ كۆتایدا ده‌ پێورێت كاتێ به‌ هه‌موو وه‌رزه‌كاندا تێ ده‌په‌ڕێت...

ئه‌گه‌ر تۆ له‌ زستاندا ده‌ست هه‌ڵبگریت ئه‌واجوانى و به‌ ڵێنه‌كانى به‌هارت له‌ده‌ست ده‌چێت.. جوانى هاوین و به‌رهه‌مى پایزت له‌ده‌ست ده‌چێت .. ڕێگه‌مه‌ده‌ ئازارى وه‌رزێك یان ئاسته‌نگێكى ژیان پاشماوه‌ى خۆشى و جوانیه‌كانى ژیانت تێك بدات .. بڕیار له‌سه‌ر ژیان مه‌ده‌ به‌ ته‌نها به‌ وه‌رزێكى سه‌خت ... چه‌ندێك بارو دۆخ و شێوازى سه‌خت و ناخۆش به‌سه‌ر داره‌كه‌دا بێت ڕه‌گى دره‌خت و بوون و ووجودى ئه‌مێنێت و تواناى گه‌شه‌و گۆڕینى بارو وێنا ناجوانه‌كانى هه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ریدا دێت .. ئه‌و ڕه‌گ و ڕیشكه‌ مه‌زنه‌ش ته‌نها ئیمانێكى به‌هێزه‌ كه‌ ئه‌توانێت له‌ پانتایى ووجودى خاكه‌وه‌ مه‌لى ئاسووده‌یى بانگهێشتى دڵى بكات و جوانیى ئاسووده‌یى ڕاسته‌قینه‌ بۆ ساته‌كانى ژیانى بگێڕێته‌وه‌..
كه‌واته‌ ئه‌م چیرۆكه‌ باس له‌ خودى خۆمان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كانمان ئه‌كات..

وانه‌كانى ئه‌م چیرۆكه‌ :

1- كاتێك بڕیار له‌سه‌ر مرۆڤێك ئه‌ده‌یت كۆى گۆشه‌نیگاكانت له‌ یاد بێت ..

2- هه‌موو ژیانت مه‌كه‌ به‌قوربانى ساتێكى ناخۆش و نه‌هاتى ته‌مه‌نت..

3- له‌ بڕیارداندا په‌له‌ مه‌كه‌و هه‌میشه‌ هه‌ل بده‌ به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تا وێنه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى جوانتر بكات.

4- گه‌رچى ناجوانى ناڕه‌حه‌تیه‌كان ڕوو ئه‌ده‌ن به‌لاَم ناخ ودڵت باهه‌میشه‌ وه‌ك ڕه‌گى دره‌خت بوون و پاكى و مه‌زنى پارێزراوبێت تا تواناى وێناكردن و بونیادنانه‌وه‌ى بمێنێت.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو http://kurdstangulan.mam9.com
 
وانه‌یه‌كی به‌ نرخ له‌ دره‌ختێكه‌وه‌...!
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
كـــوردستـــان :: هةمةرةنك-
انتقل الى: