كـــوردستـــان

كـــــــوردســتـــــــان
 
الرئيسيةاليوميةمكتبة الصورس .و .جبحـثالأعضاءالمجموعاتالتسجيلدخولhttp://www.mp3quran.net/imges/logo_.gifhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/5c8b482171.gifhttp://www.serwan.net/images/ktv-logo.gifhttp://www.serwan.net/images/zagrosTV.gif

شاطر | 
 

  كیبۆردی كوردی بۆ نوسینی كوردی له‌ سایته‌ كوردیه‌كان

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
Admin
Admin


عدد المساهمات : 150
تاريخ التسجيل : 21/09/2011

مُساهمةموضوع: كیبۆردی كوردی بۆ نوسینی كوردی له‌ سایته‌ كوردیه‌كان    الأربعاء أكتوبر 05, 2011 4:09 pm

كیبۆردی كوردی بۆ نوسینی كوردی له‌ سایته‌ كوردیه‌كان الإثنين يوليو 18, 2011 8:21 am



كیبۆردی كوردی بۆ نوسینی كوردی له‌ سایته‌ كوردیه‌كان
به‌رێزان
رۆژانه‌ زۆرمان كێشه‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نوسین له‌ سایته‌ كوردیه‌كان و
ده‌ركه‌وتنی له‌هه‌موو شوێنێك بێ ئه‌وه‌ی فۆنتی كوردی دابه‌زێنیت..
چۆن بتوانین كوردی بنوسین له‌ یانه‌ كوردیه‌كاندا؟..
چۆن
بتوانین به‌ یونیكۆد بنوسین.. به‌ڵام به‌و كیبۆرده‌ی له‌ كوردستان
به‌كاردێت و پیته‌كان به‌ لاتینی نه‌بێت به‌ڵكو پیته‌ كوردیه‌كان له‌
جێگه‌ی پیتی سه‌ر كیبۆرده‌كه‌ت بێت..
چۆن بتوانین له‌ كۆمپیوته‌رێك ئه‌گه‌ر فۆنتی كوردیشی تیا نه‌بێت زۆر به‌ ئاسانی به‌ كوردی بنوسین؟؟..
سی
فۆر كورد زۆر خۆی به‌ خۆشحاڵ ئه‌زانێت كه‌ كیبۆردێكی بۆ ئێوه‌ی ئازیز
دروستكردوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی چۆن فۆنته‌كانی عه‌لی به‌كار ئه‌هێنیت
ئه‌وهاش به‌ سیسته‌می یونیكۆد به‌ هه‌مان شێوه‌ی فۆنته‌كانی عه‌لی
بنوسیت؟؟
ئێمه‌ بۆ ئه‌وكاره‌ هه‌وڵمان ئه‌دا به‌ به‌رنامه‌یه‌ك یاخود
له‌ سایتێكی تر نوسینه‌كانمان به‌ فۆنته‌كانی عه‌لی بگۆرین بۆ یونیكۆد..
به‌ڵام له‌مه‌ولا پێویست ناكات و به‌ هۆی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یه‌ی ئێمه‌وه‌
ئه‌توانن راسته‌وخۆ به‌ كیبۆردی ئاسایی یونیكۆد بنوسیت..
ئه‌م كاره‌ش
زۆر به‌ سانایی ده‌كرێت و به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌بیته‌ خاوه‌نی ئه‌و
كاره‌و ئه‌توانیت به‌ ئاسانی رزگارت بێت له‌و كێشه‌یه‌...
ئه‌م
كاره‌ش ئاسانكاریه‌كی زۆرت بۆ فه‌راهه‌م دێنێت و ئیتر له‌ نێوان نوسینی
كیبۆردی كوردی خۆمان و لاتینی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی گیر ناخۆیت و ته‌نها
دوو شێوه‌ نوسین به‌كار ئه‌هێنیت یه‌كه‌م كوردی و عه‌ره‌بی به‌یه‌كه‌وه‌ و
دوهه‌م ئینگلیزی له‌ لایه‌كی تره‌وه‌..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵمان
داوه‌ به‌ هه‌مان كیبۆرد هه‌م كوردی و هه‌م عه‌ره‌بیش بنوسیت پێویست
نه‌كات بۆ نوسینی ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی هه‌وڵ بده‌یت فۆنتی تر به‌كار
بهێنیت..
ئه‌م كاره‌مان ته‌نها بۆ زیاتر پێشخستنی سایتی كوردی و
نوسینی كوردیه‌ له‌ كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت و ئاسانكاریه‌كی بێ وێنه‌یه‌
بۆ نوسینی كوردی به‌ كیبۆردی كوردی نه‌ك به‌ كیبۆردی لاتینی وه‌كو چۆن
ئێمه‌ له‌ كوردستان به‌كاری ئه‌هێنین..
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ یه‌كه‌م
ڤێرژنیه‌تی و هه‌ر كه‌م و كورتیه‌كی تێدا بوو زۆر به‌ سوپاسه‌وه‌
پێشنیاره‌كانتان ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر چاوان و به‌ دڵێكی فراوانه‌وه‌ لێتانی
وه‌ر ئه‌گرین..
ئه‌وه‌ی له‌م كیبۆرده‌ ره‌چاو ئه‌كرێت:
1-نوسینی
(ێ) به‌ یه‌ك جار ئه‌نوسرێت واته‌ به‌ شیفت ی نه‌ك وه‌كو جاران به‌
نوسینی ی ( شیفت ض) ئه‌مه‌ش كورتكردنه‌وه‌یه‌كه‌.. هه‌روه‌ك چۆن (ڕ) به‌
ته‌نها (شیف ر) ئه‌بێت و (ڵ) به‌ (شیفت ل) ئه‌بێت..
2-دوو ووشه‌
یه‌كسه‌ر به‌ هۆی كیۆرده‌كه‌وه‌ ئه‌نوسرێت كه‌ ئه‌وه‌ ئاسانی و مۆركی كورد
بونی كیبۆرده‌كه‌ ده‌ر ئه‌خات ئه‌ویش به‌ (شیف F) ووشه‌ی (كورد)
ئه‌نوسرێت و (شیفت U) ووشه‌ی (C4K) سی فۆر كورد ئه‌نوسرێت وه‌كو كارێكی
زۆر ساده‌و دیاریه‌كی زۆر بچوكی سی فۆر كورد بۆ ئێوه‌..
3-هه‌وڵمان
داوه‌ چۆن ئێوه‌ی ئازیز به‌ كیبۆردی كوردی ئه‌نوسن و فۆنته‌كانی عه‌لی و
هه‌له‌بجه‌و زانستان چۆن به‌كار هێناوه‌ ئه‌میش هه‌روه‌كو ئه‌وبێت تاكو لێ
تێك چونێك نه‌بێت و چۆن خێرا فێری نوسین بویت ئه‌وها بمێنیته‌وه‌..
به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ره‌زمه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت و سود مه‌ند بێت بۆتان..
چۆن ئه‌م كیبۆرده‌ به‌كار ئه‌هێنیت..

سه‌ره‌تا لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ داونلۆدی ئه‌و كیبۆرده‌..

ئێره‌ش لینكێكی تره‌ به‌ فایلی رار.

كاتێك زیپه‌كه‌ ئه‌كه‌یته‌وه‌ فایلێكی تێدایه‌ به‌ ناوی سی فۆر كورد و ئه‌و فایله‌ سێت ئه‌پ بكه‌ تا ته‌وا ئه‌بێت ..
دوای ماوه‌یه‌ك كه‌ ته‌واو بوو
بچۆره‌ كۆنترۆڵ پانه‌ڵ و له‌وێ Regional and Language Options هه‌ڵبژێره‌ له‌وێش به‌شی Language هه‌ڵبژێره‌..
وه‌كو له‌م وێنه‌یه‌ دیاره‌



دوای ئه‌وه‌ كلیك بكه‌ له‌سه‌ر Details و ئه‌م روكاره‌ت بۆ ده‌ر ئه‌چێت br>


لێره‌
ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌یت ئێمه‌ دوو جۆر كیبۆردمان هه‌یه‌ یه‌كێكیان ئه‌و
كیبۆرده‌ ئاساییه‌ی هه‌مانه‌ كه‌ پێشتر به‌ فۆنته‌كانی عه‌لی پێمان
نوسیوه‌ ئه‌و كیبۆردی ئینگلیزی..
ئێستا ئه‌بێت ئێمه‌ كیبۆردی سی فۆر كورد دابمه‌زرێنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یونیكۆد بنوسین و له‌ هه‌مو شوێنێك بخوێنرێته‌وه‌..
بۆیه‌ كلیك بكه‌ له‌سه‌ر ADD و ئه‌م روكاره‌ت بۆ ده‌ر ئه‌چێت:




لێره‌
هه‌وڵ بده‌ زمانێك هه‌ڵبژێره‌ بۆیه‌ ئێمه‌ زمانی عه‌ره‌بی ئه‌رده‌نیمان بۆ
هه‌ڵبژاردویت و تۆش ئه‌وه‌ ھه‌ڵبژێره‌.. وه‌كو له‌ وێنه‌كه‌ دیاره‌..
ئه‌مجاره‌ له‌ خوار ئه‌وه‌وه‌ و له‌به‌شی Keyboard Layout دا ناوی C4kurd
بدۆزه‌ره‌وه‌ هه‌ڵی بژێره‌.. وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌




ئه‌وكات
ئۆكه‌ی بكه‌و یه‌كێك له‌ ئه‌ڵت و شیفته‌كانی لای راست و چه‌پ تاقی
بكه‌ره‌وه‌ سه‌یر ئه‌كه‌یت بویته‌ خاوه‌نی كیبۆردێك كه‌ زۆر ئاسانكاریت بۆ
ئه‌كات له‌ كانی نوسین له‌ سایته‌ كوردیه‌كان و هه‌موو شوێنێكی ئه‌م
دونیایه‌و هه‌موو كه‌سێك له‌م دونیایه‌ ئه‌توانێت بیخوێنێته‌وه‌...
ئئه‌م وێنه‌یه‌ش شێوه‌ی پیته‌كانه‌ له‌سه‌ ركیبۆرده‌..



ئه‌م وێنه‌شیان شێوه‌ی پیته‌كان له‌گه‌ڵ داگرتنی شیفت دا..




به‌و
ئومێده‌م به‌ بێ كێشه‌ بتوانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن و هه‌ر پرسیارو شتێكیشتان
لا دروست بوو ئه‌وه‌ به‌شێكی تایبه‌تمان له‌ یانه‌ی كوردستان كردۆته‌وه‌
ئه‌توانن پرسیاری تیا بكه‌ن.. هه‌ر بژین و سه‌ركه‌وتوو بن..
[/b]


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو http://kurdstangulan.mam9.com
 
كیبۆردی كوردی بۆ نوسینی كوردی له‌ سایته‌ كوردیه‌كان
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
كـــوردستـــان :: بةشى كومبيتةرو انترنيت-
انتقل الى: