كـــوردستـــان
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

كـــوردستـــان

كـــــــوردســتـــــــان
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخولhttp://www.mp3quran.net/imges/logo_.gifhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/5c8b482171.gifhttp://www.serwan.net/images/ktv-logo.gifhttp://www.serwan.net/images/zagrosTV.gif

 

 خوایە بمکەیتە تەلەفزیۆن!

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
Admin
Admin



عدد المساهمات : 150
تاريخ التسجيل : 21/09/2011

خوایە بمکەیتە تەلەفزیۆن! Empty
مُساهمةموضوع: خوایە بمکەیتە تەلەفزیۆن!   خوایە بمکەیتە تەلەفزیۆن! Icon_minitimeالإثنين أكتوبر 10, 2011 2:32 pm


http://www.bextewery.net/kurdi/data/upimages/0000-0000.jpg " style="width: 282px;height: 100%" border="0" alt=""/>

مامۆستایەكی قۆناغی سەرەتایی داوای لە خوێندكارەكانی كرد هەریەكەو لەسەر بابەتێك بنوسن كە تێیدا داوای شتێك لە خوای گەورە بكەن پێیان ببەخشێت! دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە دەستی بە خوێندنەوەیان كرد، گەیشتە سەر داواكاری یەكێ لە خوێندكارەكان زۆر هەستی بۆ جوڵاو دەستی كرد بە گریان، لەو كاتەشدا هاوسەرەكەی هاتە ژوورەوە كە بینی دەگری لێی پرسی هاوسەرەكەم چی دەتگرێنێت؟

وتی: ئەو دەربڕینەی خوێندكارێك نووسیویەتی و تیایدا داوای لە خوا كردووە پێی ببەخشێ فەرموو تۆش بیخوێنەرەوە.
ئەویش دەستی بە خوێندنەوە كرد و سەرسام بوو بە ناونیشانی بابەتەكە كە تیایا نووسرابوو " بریا تەلەفزیۆن بوومایە"! پاشان :
خوایە گیان داوایەكی تایبەتت لێ دەكەم هەر ئەم ئێوارەیە بمكەرە تەلەفزیۆن!
من دەمەوێ جێگەی ئەو بگرمەوەو دەمەوێ وەك ئەو بژیم!
شوێنێكی تایبەتم لە ماڵەكەماندا ئەبێت و خێزانەكەم هەموو بە چواردەورما كۆدەبوونەوە زۆر بەجدی گوێ دەدەنە وتەكانم!
ئەوكات ئەبمە هۆكاری گرنگی پێدانی ئەوان و گوێم لێ دەگرن بێ ئەوەی قسەكانم پێ ببڕن و پرسیارم لێ بكەن!
دەمەوێ وەك تەلەفزیۆن زۆر گرنگیم پێ بدرێ تەنانەت لە كاتی كوژانەوەشدا!
دەمەوێ من لەگەڵ باوكم بم كاتێك دەگەڕێتەوە بۆ ماڵا هەرچەندە ماندووش بێت ...
دەمەوێ دایكم لەگەڵ من بوونی پێ خۆش بێت تەنانەت ئەگەر خەمبارو دڵ تەنگ بێت...
دەمەوێ خوشك و براكانم لەسەر هاوڕێیەتی من بیكەن بە شەڕ تا هەر یەكێكیان بیەوێ من هەڵبژێرێ لەگەڵی بم ...
دەمەوێ هەست بكەم خێزانەكەم هەموو شتێك دەخەنە لاوە بۆ ئەوەی كاتیان لەگەڵ من بەسەر بەرن ...
خوایە گیان من لەتۆم دەوێ كە بتوانم دڵخۆشیان بكەم و هەموویان كۆبكەمەوە!
خوایە گیان داوای شتی زۆرتر ناكەم تەنها ئەوە نەبێت دەمەوێ وەك تەلەفزیۆن بژیم!
كاتێك تەواو بوو لە خوێندنەوە وتی: خوایە گیان ئەو منداڵە چەند گوناهە, بە ڕاستی دایك و باوكێكی خراپی هەیە، خێزانەكەی بە گریانەوە پێی وت: ئەو بابەتە كوڕە بچووكەكەی خۆمان نووسیویەتی!
دایكان و باوكانی ئازیز: منداڵەكانمان پێویستیان بەوە هەیە كاتێكیان بۆ تەرخان بكەین و لێیان بپرسینەوە، كەمتەرخەم نەبین لەگەڵیاندا ئەوان پێویستیان بە گرنگی پێدان و ڕاگرتنی هەست و سۆز هەیە، با خێزانەكانمان ببێتە مەئوایەك بۆ هەست كردن بە ئاسوودەیی گیانی و دەروونیان، نەك شوێنێك كە هەست بە نائارامی و دڵ ڕاوكێیان لەوانەیە ئەوان نەك نەتوانن هەستی ناخیان دەربڕن بەڵكو لەوانەیە ڕێگەیان پێ نەدرێت.
هەندێ لە دایك و باوكان سكاڵای ئەوە دەكەن منداڵەكانیان گوێیان نادەنێ و لێیان ڕادەكەن، دەزانن هۆكارەكە ئەوەیە لە منداڵیدا پشتگوێ خراون و گرنگیان پێ نەدراوە و بۆشایی یەكی گەورە لە هەست و سۆزیان خوڵقاوەو هەست بە ئارامی ناكەن لەگەڵ خێزانەكەی خۆیان، هەر بۆیە پەنا دەبەنە دەرەوە و لەوانەشە ئەو پەنایە سەرچاوەی تێكدانی ڕەوشت و هەڵس و كەوتی ئەو بێت، هەربۆیە لە ئێستەوە هیچ نەبێت هێندەی ئامێرێكی كارەبایی ماڵەوە گرنگی بەویش بدەن!


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://kurdstangulan.mam9.com
 
خوایە بمکەیتە تەلەفزیۆن!
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
كـــوردستـــان :: بةشى ئايــــن-
انتقل الى: