Admin Admin
عدد المساهمات : 150 تاريخ التسجيل : 21/09/2011
| موضوع: له‌به‌ر كردنی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) الثلاثاء أكتوبر 11, 2011 1:49 pm | |
| عن عمر رضي الله عنه قال "بينما نحن جلوس عند رسول الله صلى الله عليه وسلم ذات يوم إذ طلع علينا رجل شديد بياض الثياب شديد سواد الشعر لا يرى عليه أثر السفر ولا يعرفه منا أحد حتى جلس إلى النبي صلى الله عليه وسلم فأسند ركبتيه إلى ركبتيه ووضع كفيه على فخذيه قال يا محمد أخبرني على الإسلام فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله وتقيم الصلاة وتؤتي الزكاة وتصوم رمضان وتحج البيت إن استطعت إله سبيلا قال صدقت قال فعجبنا له يسأله ويصدقه قال فأخبرني عن الإيمان قال أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر وتؤمن بالقدر خيره وشره قال صدقت قال فأخبرني عن الإحسان قال أن تعبد الله كأنك تراه فإن لم تكن تراه فإنه يراك قال فأخبرني عن الساعة قال ما المسؤول عنها بأعلم من السائل قال فأخبرني عن أماراتها قال أن تلد الأمة ربتها وأن تر‌ى الحفاة العراة العالة رعا‌ء الشاة يتطاولون في البنيان قال ثم انطلق فلبثت مليا ثم قال لي يا عمر أتدري من السائل قلت الله ورسوله أعلم قال فإنه جبريل أتآكم يعلمكم دينكم" رواه مسلم واتا :له عمره كوری خطاب خوای لێرازیبێ ئه‌فه‌رمووێ ڕۆژێكیان لای پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم )دانیشتبوین ،له ناكاوێكا پیاوێكمان لێده‌ركه‌وت جلی زۆر سپی بوو ،مووی زۆر ره‌ش بوو نیشانه‌ی سه‌فه‌ری پێوه دیار نه‌بوو ،كه‌سیش له ئێمه نه‌ی ده‌ناسی هاته لای پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم وه هه‌ردوو ناوله‌پی خسته سه‌ر ڕانه‌كانی ،ئینجا وتی : ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم هه‌واڵم پێبده ده‌رباره‌ی ئیسلام پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی :ئیسلام ئه‌وه‌یه شاهێدی بده‌ی به {لا اله الا الله} واتا هیچ په‌رستراوێكی حه‌ق نیه ته‌نها الله شایه‌نی په‌رستنه وه شاهێدی بده به {محمد رسول الله} یه محمد (صلی الله علیه وسلم ) له‌لایه‌ن خوداوه ڕه‌وانه‌كراوه وه واجبه شوێنی بكه‌وین ، وه نوێژ بكه‌یت وه‌ك خۆی به‌ڕێكی وه زه‌كات بده‌ی وه ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان بگریت وه حه‌ج بكه‌ی ئه‌گه‌ر توانای چونت هه‌بێت پرسیار كه‌ره‌كه وتی : ڕاست ده‌كه‌ی ،عمر (خوای لێرازی بێ ) ئه‌ڵێ:پێمان سه‌یربوو پرسیاری لێده‌كا و ده‌شڵێ ڕاست ده‌كه‌ی ! پرسیار كه‌ره‌كه وتی :ئینجا هه‌واڵم پێبده ده‌رباره‌ی ئیمان . پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی ئه‌وه‌یه بروات هه‌بێ به خوا و فریشته‌كان و كتێبه‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كانی و به ڕۆژی دووای وه بروات هه‌بێ به قه‌ده‌ر و خێر و شهریهوه پرسیاركه‌ره‌كه وتی :ڕاست ده‌كه‌ی ،پرسیاركه‌ره‌كه وتی :ئینجا هه‌واڵم پێبده ده‌رباره‌ی ئیحسان . پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم )فه‌رمووی :ئه‌وه‌یه كه خوا بپه‌رستی وه‌ك ئه‌وه‌یه كه تۆ بیبینی ، وه ئه‌گه‌ر نه‌شی بینی ئه‌وه ئه‌و تۆ ئه‌بینێ .ئینجا پرسیار كه‌ره‌كه وتی : هه‌والم پێبده ده‌رباره‌ی هاتنی كاتی قیامه‌ت . پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی ئه‌وه‌ی پرسیاری لێكراوه زاناتر نیه له پرسیار كه‌ر .پرسیاركه‌ره‌كه ووتی: ده هه‌واڵم پێبده ده‌رباره‌ی نیشانه‌كانی ڕۆژی دوای .نیشانه‌ی نزیك بونه‌وه‌ی قیامه‌ت : پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تی كۆیله خاوه‌ندار و گه‌وره‌ی خۆی ببێ ،وه ببینێت كه پێپه‌تی و رووت و هه‌ژاره‌كان و شوانی مه‌ڕان خان‌و به‌رز بكه‌نه‌وه به‌سه‌ر یه‌ك ئینجا پرسیاركه‌ره‌كه ڕۆیشت ،وه ماوه‌یه‌كی زۆر ماینه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی :ئه‌ی عمر ئایه ئه‌زانی كێ بوو پرسیار كه‌ره‌كه ؟وتم: خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی زاناترن . پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی ئه‌وه جبریل بوو هات بۆ لاتان تا دینه‌كه‌تان فێربكات . سه‌رچاوه: چل فه‌رمووده‌ی ئیمام نه‌وه‌وی . | |
|