وینهیهك له خۆشهویستی که بینهرانی گریاند !
وێنەی ئەم دوو باڵندهیه لە وڵاتی ئۆکراینا گیراوە. دەیان ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بە دیتنی ئەو وێنانە فرمێسک لە چاوانیاندا قەتیس ماوە و گریاون. وێنەگرێک ئەو وێنانەی بە گرانترین نرخ فرۆشتە رۆژنامەیەکی فەرەنسی و لە رۆژی بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانەدا، تەواوی نوسخەکانی رۆژنامەکە فرۆشرا. ئهم وێنانه نیشاندهری ئهوپهڕی عهشق و خۆشهویستی و وهفادارییه.
لە وێنەی یەکەمدا باڵندهی بریندار لەسەر زەوی کەوتووە و چاوەڕێی خۆشهویستەکەی دەکات.
لەم وێنەیهدا خۆشهویستەکەی بەوپەڕی عەشق و خۆشەویستییەوە خواردنی بۆ دێنێت.
هەست بە بێدەنگی خۆشهویستەکەی دەکات و لە هەوڵی ئەوەدایە بەئاگای بێنێتەوە.
دوای تێگهیشتن له مەرگی خۆشەویستەکەی، دەست بە هاوار و گریان دەکات.
لە تەنیشت تەرمی خۆشهویستەکەی رادەوەستێت و شیوەن بەرۆکی بەر نادات.
دواتر به خهمهوه له نزیك تهرمهکهی به ئارامی و بێدهنگی رادهوهستێت.
ئایا مرۆڤیش وا له ئهشق گهیشتوه!