سزادانی هه‌نگی سه‌رخۆش
زانایان هه‌موو ڕۆژێك شتی نوێ له باره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی هه...نگهوه ده‌دۆزنه‌وه‌و ده‌بێته جێی سه‌رسوڕمانیان، كه كێ ئه‌م هه‌نگانه‌ی فێری ئه‌م ڕه‌فتارانه كردووه، كه‌واته ئه‌و وته‌یه‌ی خوای گه‌وره، كه ده‌فه‌رموێت
فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا) [النحل: 69]، سهرسوڕهێنییهكانی كۆتایی نایه‌ن.
یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئیمانمان به كتێبی نێردراوی په‌روه‌ردگار به‌هێزتر ده‌كات و ئه‌م دینه پیرۆزه‌مان لاخۆشه‌ویستر ده‌كات, ئه‌و ڕاستییه زانستییانهن، كه له قورئانی پیرۆزدا هه‌ن و زانایان به‌رده‌وام ئاشكرایان ده‌كه‌ن, ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات شانازیی به ئیسلام بوونمانه‌وه بكه‌ین و به ئینتیمامان بۆ كۆتا په‌یامی مرۆڤایه‌تی خۆشحاڵبین.
خۆشه‌ویستان له شته سه‌رسووڕهێنه‌ره‌كانی جیهانی هه‌نگ دیارده‌ی "سه‌رخۆش بوون"ه له هه‌نگدا, هه‌ندێك هه‌نگ له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه و شیلهدا، هه‌ندێك مادده‌ی هۆشبه‌ری وه‌ك ئیسانۆڵ (ethanol) ده‌خۆن, كه له ئه‌نجامی ترشانی هه‌ندێك به‌ری گه‌یشتوو درووست ده‌بێت, دوای خواردنی ئه‌و مادده‌یه, هه‌روه‌ك مرۆڤی مه‌ست, ههنگهكهش سه‌رخۆش ده‌بێت و كاریگه‌ریه‌كه‌شی ڕه‌نگه تا 48 كاتژمێر به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و نیشانانه‌ش، كه هه‌نگه‌كه دوای خواردنی ئه‌و ماددانه تووشیان دێت هه‌مان ئه‌و نیشانانه‌ن، كه له مرۆڤدا دوای خواردنه‌وه‌ی مادده سه‌رخۆشكه‌ره‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
زاناكان ده‌ڵێن ئه‌و هه‌نگه سه‌رخۆشانه شه‌ڕانگێز و زهرهردهر ده‌بن، چونكه به‌و مادده هۆشبه‌رانه هه‌نگوینه‌كه خراپ و ژه‌هراویی ده‌كه‌ن, به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت په‌روه‌ردگار وه‌سفی هه‌نگوین به شیفا به‌خش ده‌كات (يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ) [النحل: 69]. كه‌واته په‌روه‌ردگار چۆن ئه‌و هه‌نگوینه به ساغیی و دوور لهژههراوییبوون ده‌هێڵێته‌وه
بێگومان شتێكی ئاساییه، كه په‌روه‌ردگار هۆكارگه‌لێك به هه‌نگ ببه‌خشێت تا پارێزگاری‌یان له هه‌نگوینه‌كه پێبكات و به ساغیی بمێنێته‌وه, ئه‌وه‌ش له به‌زه‌یی په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه بۆ ئێمه و هێشتنه‌وه‌ی هه‌نگوینه وه‌ك چاره‌سه‌ر. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له زانایان كرد به چاودێریكردنی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌نگ بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ, له‌و دیارده‌یه بكۆڵنه‌وه. دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌وه‌یان تێبینی كرد، كه له هه‌ر خانه‌یه‌كی هه‌نگدا چه‌ند هه‌نگێك هه‌ن ، په‌روه‌ردگار ئامێرێكی وه‌ك "ئامێری ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی" پێبه‌خشیون, كه ده‌توانن هه‌ست به بۆنی هه‌نگه سه‌رخۆشه‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵیان به‌شه‌ڕ بێن و له خانه‌كه دووریان بخه‌نه‌وه و هه‌نگوینه‌كه به ساغیی و پاكی بهێڵنه‌وه. سه‌رنجبده‌ن ته‌نانه‌ت هه‌نگی سه‌رخۆشیش بێزراو و ده‌ركراو و لێدراوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پارێزگاری خانه‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌ڵوێسته‌كردنه. لێره‌دا با هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و له‌و داناییه‌ی جیهانی هه‌نگ ڕامێنین.
په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست چه‌ند ئامێرێكی به هه‌نگ به‌خشیوه، به‌هۆیانه‌وه ئه‌و هه‌نگانه ده‌ناسێته‌وه، كه مادده سهرخۆشكهرهكانیان خواردووه. بۆیه هه‌تا هه‌نگوینه‌كه خراپ وژههراویی نه‌كه‌ن زوو جیایان ده‌كاته‌وه‌و له خانه‌كه دووریان ده‌خاته‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه هه‌نگ یاسای زۆر تووندی به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگه سه‌رخۆشانه هه‌یه, به گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه هه‌نگه سه‌رخۆشه‌كان سزای توند ده‌درێن, یاساكانیش به ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رخۆشه‌كان له خانه‌كه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته شكاندنی قاچه‌كانیان.
ئه‌و هه‌نگانه‌ی ئه‌و مادده سه‌رخۆشكه‌رانه ده‌خۆن, ناویان ده‌زڕێت, به‌ڵام دوای هاتنه‌وه هۆش خۆیان ڕێگه‌ی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ خانه‌كه پێده‌درێت, ئه‌مه‌ش دوای دڵنیابوونی هه‌نگه پارێزه‌ره‌كان له نه‌مانی كاریگه‌ری ژه‌هره‌كه له سه‌ریان.
بۆیه چه‌ند هه‌نگێك, بۆ پاراستنی خانه‌كه له‌و هه‌نگه سه‌رخۆشانه, تایبه‌ت ده‌كرێن, ئه‌و هه‌نگانه‌ش به "bee bouncers" ناو ده‌برێن, كه ئه‌مانه‌ش پاسه‌وان و پارێزگاری خانهكهن, بۆیه زۆر باش و به‌ووردیی چاودێری ئه‌و هه‌نگانه ده‌كه‌ن كه مادده سه‌رخۆشكه‌ره‌كان ده‌خۆن و هه‌وڵی ده‌ركردنیان ده‌ده‌ن, خۆ ئه‌گه‌ر خواردنی ئه‌و ماددانه دووباره بكه‌نه‌وه ئه‌وا پارێزه‌ره‌كان قاچیان ده‌شكێنن تا ئالووده‌ی ئه‌و جۆه‌ر خووه ناپه‌سه‌نده نه‌بن
دوای ئاشكرا بوونی ئه‌م راستیبانه, مرۆڤ سه‌ری ده‌سووڕمێت, هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆخۆی وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تانه له یاساكانی ئیسلام ده‌ده‌ن، كه مادده سه‌رخۆشكه‌ره‌كانی قه‌ده‌غه كردووه و یاسای لێدانی بۆ مهینۆش داناوه, كه‌واته ئه‌گه‌ر هه‌نگ ئه‌م سیستمه ناوازه‌یه بۆ پارێزگاری خانه‌كه‌ی پێڕه‌و بكات ئه‌ی ئێمه‌ی مرۆڤ له پێشتر نین بۆ چه‌سپاندنی؟