shaeda
عدد المساهمات : 6 تاريخ التسجيل : 26/09/2011
| موضوع: شێوازی کچان کە داواکاری شوکردنیان دێت بە پێی بەسەر چونی کات الجمعة نوفمبر 04, 2011 12:26 am | |
|
شێوازی کچان کە داواکاری شوکردنیان دێت بە پێی بەسەر چونی کات ساڵی 1930 باوک:ئەو میوانەی هاتبوون داوای تۆیان کرد منیش قسەم پێ داون ، خۆت ئامادە بکە گواستنەوەت لەم نزیکانەیە کچ: بەچاوان باوکە ............................... ساڵی 1950 دایک: هەفتەی داهاتوو ئەگوازرێیتەوە پیرۆزە کچ: چۆنتان پێ باشە ئاوایە دایکە .. لە روخساریشی هێمای ڕازیبوونی دیارە ........................ ساڵی 1960 دایک:کوڕە مامت داوای کردووی پاش مانگێک ئەتگوازنەوە، پیرۆزە کچ :بێدەنگ دەبێ لە ڕوخساریشی شەرم و خۆشی دەبینر ........................ ساڵی 1970 دایک:کوڕی فڵان داوای کردووی ڕازی یا نا؟ کچ: دەست بە نازکردن دەکا نا جارێ بچوکم "سبحان الله" ........................ ساڵی 1980 کچ هەنجەت ئەدۆزێتەوە ئەسڵ و فەسڵی چیە لە باری ئابووری ئەپرسێ هەموو چاوەڕێی وەڵامن وەڵام دەداتەوە: دەی ڕازیمە عەیبی نیە ........................ ساڵی 1990 کچ لێی ئەبێتە عەکسی نا ئەبێ سەرەتا لەگەڵی دانیشم و قسە بکەم دانیشتنی لەگەڵ ئەکا و هینان و بردن دواتر ڕازی نیم لەبەر ئەوەی سمێڵی هەیە ........................ ساڵی 2000 کچ: دایکە ئەمڕۆ خۆشەویستەکەم دێت ڕازی بن و ڕازی نەبن من هەر دەکەم گەر ڕازیش نەبن ئەکەم چونکە من لەو زیاتر کەسی ترم خۆش ناوێت ........................ ساڵی 2010 کچ : من خۆشم دەوێی رازیم پێت بەس بە یەک ئەڵقە ڕازیم !!! گەر نەشم هێنی ئینتحار دەکەم ........................ ساڵی 2015 ئەمڕۆ خطوبەمە باوکە ..... شەو دەرنەچیت باش، باوک: باشە شەو بە بیرم بێنەوە نەوەک لەبیر بکەم ........................ ساڵی 2020 کچ: باوکە باوکە هەفتەی داهاتوو ئەگوازرێمەوە تۆش داوەت کراوی لەبیر نەکەی بە ماڵی مامەکان و خاڵەکانم بڵێ بەس بزانە کێت دەوێ داوەتی بکە بەس لە 20 کەس زیاتر نەبێ ها ........................ ساڵی 2030 کچ: باوکە بە لولوی کچمت بناسێنم باوک :بۆ تۆ شووت کردووە؟
| |
|