Admin Admin
عدد المساهمات : 150 تاريخ التسجيل : 21/09/2011
| موضوع: له‌گه‌ل پیاوچاکاندا ؟؟ الثلاثاء أكتوبر 04, 2011 6:01 pm | |
| له‌گه‌ل پیاوچاکاندا ؟
گه‌یشته‌وه حه‌سه‌نی به‌سه‌ری که‌وا کابرایه‌ك قسه‌ی پێ وتووه ، حه‌سه‌نی به‌سریش ته‌به‌قه‌یه‌ك خورمای بۆ نارد له‌گه‌ل نووسراوێکدا که تیایدا نوسی بووی : پێم گه‌یشتووه که تۆ هه‌ندێ له کرده‌وه جاکه‌کانت به دیاری بۆ ناردووم ، منیش پێم خۆش بوو که ئه‌م دیاریه‌ت بۆ بنێرم ؟؟؟
نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا له جه‌زائیردا له کاتی جیهادی شێخ عه‌بدلحه‌مدیدی جه‌زائیری دا هه‌رشه‌ی له شێخ کرد ، که ئه‌گه‌ر واز له ده‌رس ووتنه‌وه نه‌هێنی ئه‌وا مزگه‌وته‌کان داده‌خات ، شێخ‌یش وه‌لامی دایه‌وه وتی : نا‌توانیت ؟؟؟ ئه‌ویش پرسی بۆچی ناتوانم ؟ شێخ وتی : ئه‌گه‌ر بچیته بۆنه و موناسه‌به‌ی ژن هێنانه‌وه ئه‌وا ئامۆژگاری ده‌بیستی ئه‌گه‌ر بچیته ناو ته‌عزیه‌وه گوێت له ئامۆژگاری ده‌بی ، ئه‌گه‌ر له شه‌مه‌نده‌فه‌ر دابنیشیت گوێت له موسافیره‌کان ده‌بیت و لێیان فێر ده‌بیت ، خۆ ئه‌گه‌ر بچیته ناو زیندانه‌کانه‌وه ئه‌وا زینادانیه‌کان دڵت رۆشن ده‌که‌نه‌وه به زانیاری ، خۆ ئه‌گه‌ر بشم کوژی ئه‌وا گڕ و بڵیسه‌ی هه‌ستی هاوڵاتیان به‌رز ده‌بێته‌وه
جا چاکترین شت بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه شه‌ر نه‌فرۆشن به دین و زمانی هیچ گه‌لێك !! ده‌گێرنه‌وه ئه‌بو ده‌رداء ، که صه‌حابه‌یه‌کی به‌رێز بوو ، کاتێ گه‌یشته سه‌ره‌مه‌رگ ، به حوشتره‌که‌ی خۆی ووت ، ئه‌ی حوشتر ، لای خوایی گه‌وره شکاتم لێ نه‌که‌یت و دوژمنایه‌تیم نه‌که‌ی ، من هیچ کاتێك له توانای خۆت زیاتر بارم نه‌کردووی
له باره‌ی مه‌سئه‌له‌یه‌که‌وه پرسیار له شه‌عبی کرا ، ئه‌ویش وتی : نازانم ، ووتیان ، شه‌رم ناکه‌ی ده‌لیی نازانم ؟ وتی : بۆچی شه‌رم بکه‌م ، که فریشته‌کان شه‌رمیان نه‌کرد کاتی وتیان { لا علم لنا الا ما علمتنا | |
|