ئایا ڕه‌نگی چاوت تایبه‌تمه‌ندی که‌سایه‌تیت دیاری ده‌کات؟
که‌سانی چاو قاوه‌یی: زۆر زیره‌کن وه سه‌ربه‌خۆن له بڕیاردانیان، زوو سه‌رنجی ده‌وروبه‌ریان ڕاده‌کێشن، هه‌ندێک شه‌رمنن ،به سروشتی که‌سانێکی گاڵته‌جاڕن حه‌ز ده‌که‌ن که‌سانی تر بخه‌نه پێکه‌نین، داهێنه‌رن، خولیای به‌ده‌ستهێنانی نوێکارین، وه حه‌ز به دروستکردنی هاوڕێیه‌تی تازه ده‌که‌ن و گرنگی زۆر به‌وانه ده‌ده‌ن که خۆشیانده‌وێن.
که‌سانی چاو شین: به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی که‌سانێکی سه‌رنجڕاکێشن، زۆر خۆشه‌ویستن.زوو هه‌ڵده‌چن، که‌سانێکی گه‌ڕۆکن، حه‌ز به هاوڕێیه‌تی زۆر ده‌که‌ن. ژیر و داهێنه‌رن، وه واناسراون که به سروشتی شه‌رمن نین، مه‌یلی سۆز و به‌زه‌یی ده‌که‌ن، هاوڕێیه‌تی و په‌یوه‌ندیان درێژخایه‌نه.
که‌سانی چاو سه‌وز:که‌سانێکی زۆر توڕه‌ن به تایبه‌تی بۆ خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیه‌کانیان. قه‌دری ڕاسپارده و په‌یوه‌ندی ده‌گرن، که‌سانێکی چاوچنۆک و به غیرهن به سروشتی، حه‌زده‌که‌ن شتیان به ئاسانی ده‌ستکه‌وێت، زۆربه‌ی قسه و کرده‌وه‌کانیان به زه‌ره‌ر بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
که‌سانی چاو هه‌نگوینی(عه‌سه‌لی): حه‌زیان له به‌ره‌نگاریه (تحدی) ، به‌ده‌گمه‌ن پاشه‌کشه ده‌که‌ن له ململانێکانیان، هه‌رچیان بوێت ده‌یکه‌ن بێ ڕه‌چاو کردنی ده‌وروبه‌ریان، زوو توڕه ده‌بن گه‌ر بێت‌و بته‌وێت بێزاریان بکه‌یت. به‌به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستن له‌ناو خه‌ڵکیدا، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی خوێن شیرینن، که‌سایه‌تیه‌کی ڕۆمانسیان هه‌یه، وه په‌یوه‌ندیان سه‌یر و سه‌مه‌ره.
که‌سانی چاو ڕه‌ساسی: به سروشتی که‌سانێکی ڕێزدار و رووخۆشن، زۆر چالاک و له‌سه‌رخۆن ، که‌سانێکی ساده و خاوه‌ن په‌یمانن، زۆر ژیرن .حه‌ز به سه‌رکێشی ناکه‌ن، خه‌ڵکی حه‌زده‌که‌ن له‌ده‌وریان بن چونکه هێمن و نه‌رم و نیانن. فیزو هه‌وایان نیه
--------------------------------------------------------------------------------
[quote][img][/img]